گوته‌بێژی یه‌كێتی: كاك مه‌سعوود و كاك كۆسره‌ت ئاگاداری کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوون
سه‌عدی پیره خۆی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بووه‌و دژی ریفراندۆم قسه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/10/2017 سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پاش چه‌ند رۆژێك بێده‌نگی له هه‌ولێره‌وه گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی پاش بهدهستهوادانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی یه‌كێتی سازكرد و گووتی: "کاک مەسعود وکاک کۆسرەت ئاگاداری پلانی فەرماندە مەیدانییەکانی یەکێتی و حکومەتی عێراق بۆ کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوون. ئاماژەی بەوەشدا، ئیدارەی کەرکووک لە کارەکانی بەردەوامدەبێت".
قسه‌كانی سه‌عدی پیره كه زیاتر پاساوهێنانه‌وه بوو بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ی له كه‌ركووك روویدا، له كاتێكدایه، رۆژی 18/10/2017 هه‌ر یه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا، ئه‌و رادهستكردنهیان به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌مدا و ئۆباڵه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبه‌كه‌یان و به "كاڵفام" ناوبران.
سه‌عدی پیرە، كه خۆی یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم و پێش ریفراندۆمیش یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه‌دا زۆر دژی ریفراندۆم قسه‌ی ده‌كرد و به ئاشكرا پێوه‌ی دیار بوو كه سه‌ر به باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه.
گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هه‌روه‌ها رایگەیاند: "بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان وەکو پێشتر دەمێننەوە و لەلایەن کوردەوە ئیدارە دەدرێن".
سەبارەت بە بوونی هێزەکانی عێراق لە سنووری کەرکووکیش گوتی: "هەزار و 500 پێشمەرگە و لەبەرامبەریشدا هەزار سەربازی عێراقی لەو سنوورە جێگیر دەکرێن".