پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شد روويدا
ئه‌مڕۆ له سنوورى شارۆچكه‌ى پردێ، پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شد روويدا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له سنوورى شارۆچكه‌ى پردێ، پێكدادان له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى حه‌شد روويدا.
چه‌كداره‌كانى حه‌شد ئه‌مڕۆ به‌ره‌و شارۆچكه‌ى پردێ پێشڕه‌ويان كرد، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى بگه‌نه شارۆچكه‌كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاريان بوونه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له نزيك سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند، هێزى پێشمه‌رگه رێگرييان له پێشڕه‌وى چه‌كدارانى حه‌شد كردووه.
شارۆچكه‌ى پردێ ده‌كه‌وێته دوورى 40 كيلۆمه‌تر له باكوورى خۆرئاواى شارى كه‌ركووك.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئامانجى هاتنى سوپا و حه‌شد هاتنيانه بۆ پردێ كه سنوورى 2014ى نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بووه.