له كه‌ركووك ئه‌فسه‌رێكى پێشووى هێزى ئاسمانى عێراق تيرۆركرا
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى هێزى ئاسمانى عێراق، كه به‌شدارى شه‌ڕى عێراق و ئێرانيان كردووه تيرۆر كراوون
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشينكراوى فڕۆكه‌وانى عێراق له كه‌ركووك تيرۆر كرا.
سايتى به‌غداد توده‌ى بڵاويكرده‌وه، دوێنێ له گۆڕه‌پانى ئاهه‌نگه‌كانى كه‌ركووك، ئه‌فسه‌رى فڕۆكه‌وانى عێراقى، ياسين ئه‌بو ئه‌نوه‌ر، كه خانه‌نشين بووه، تيرۆر كراوه.
ئه‌و سايته بڵاويكردووه‌ته‌وه، كرده‌وه‌كه له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو ئه‌نجامدراوه.
دواى رووخاندنى رژێمى به‌عس له 2003، له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقدا زۆرترين ژماره‌ى ئه‌فسه‌رانى هێزى فڕۆكه‌وانى جه‌نگى عێراق تيرۆر كراوون.
به گوێره‌ى لێدوانى به‌رپرسانى سوننه، زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى هێزى ئاسمانى عێراق، كه به‌شدارى شه‌ڕى عێراق و ئێرانيان كردووه و له بۆردومانى شاره‌كانى ئێران‌دا به‌شدار بوون، تيرۆر كراوون.
سوننه‌كان پێشتر باسيان له‌وه كردبوو، كه ده‌يان ئه‌فسه‌رى هێزى ئاسمانى عێراق له ترسى تيرۆركردن عێراقيان به‌جێهێشتووه.
تيرۆركردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى پێشووى هێزى ئاسمانى عێراق، دواى ئه‌وه دێت، كه ميليشياكانى حه‌شدى شيعه و جه‌يشى عێراقيى به چاوساغى هێزه‌كانى دژه تيرۆرى يه‌كێتى له‌شكركێشيان كرده سه‌ر شارى كه‌ركووك.