رۆژنامه‌نووسێكى به‌لجيكى له پردێ بريندار بوو
له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هاوكارى كراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له كاتى پێكدادانى نێوان حه‌شد و پێشمه‌رگه له پردێ رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌رى به‌لجيكى (جۆناسان را جيسبێرت) بريندار بوو.
ئه‌و رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ره ماوه‌يه‌كه له كوردستانه و پێشتريش بۆ ماوه‌يه‌ك له رۆژئاواى كوردستان بووه. ئه‌مڕۆ له كاتى رووماڵكردنى پێكدادانه‌كانى نێوان حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له پردێ بريندار بوو.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به‌لجيكييه 41 ساڵييه له لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه هاوكارى كراوه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئێستا له ژێر چاره‌سه‌رى پزيشكييه و دۆخى ته‌ندرووستى جێگيره.
