قه‌يس خه‌زعه‌لى و ئاڵا تاڵه‌بانى ستايشى لاهور و بافڵ ده‌كه‌ن
خه‌زعه‌لى به يه‌كێك له نزيكترين كه‌سايه‌تييه‌كانى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و ميليشياكه‌شى تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى جه‌نگ له دژى ناوچه سوننيه‌كان و شارۆچكه‌ى خورماتوو.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له ئاڵا تاڵه‌بانى كه پێشتر ره‌چه‌ڵه‌كى خۆى گه‌ڕاندبوويه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌دى شيعه‌ى عێراق و رێبه‌رى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق قه‌يس خه‌زعه‌لى، كۆبوونه‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا خه‌زعه‌لى ستايش و سوپاسى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور تاڵه‌بانى كرد، بۆ هاوكاريكردنى حه‌شد و گێڕانه‌وه‌ى سوپا بۆ شارى كه‌ركووك.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه هات، كه ئاڵا تاڵه‌بانى، سه‌ردانى نه‌جه‌فى كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى كۆبوويه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى عێراقى له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت و هێزى ئه‌منى له كه‌ركووك ته‌نيا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا بێت.
هه‌روه‌ها ئاڵا تاڵه‌بانى داوايكردووه، كه حكومه‌تى عێراق هاوكارى ئه‌و كه‌سانه بكات كه چه‌كيان به رووى حه‌شد و سوپادا به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ريشدا قه‌يس خه‌زعه‌لى ستايشى رۆڵى هه‌ريه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور تاڵه‌بانى كردووه بۆ ئه‌و هاوكارييه‌ى پێشكه‌ش ميليشياكانى حه‌شديان كردووه له كه‌ركووك و شاره‌كه‌يان راده‌ستى حه‌شد و جه‌يش كردووه.
خه‌زعه‌لى به يه‌كێك له نزيكترين كه‌سايه‌تييه‌كانى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و ميليشياكه‌شى تۆمه‌تبار ده‌كرێت به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى جه‌نگ له دژى ناوچه سوننيه‌كان و شارۆچكه‌ى خورماتوو.
