بافڵ تاڵه‌بانی: ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی من به خیانه‌تكار ده‌زانن خۆیان خیانه‌تكارن
ره‌تیده‌كاته‌وه خیانه‌تی كردبێت
K24 - هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس 24 ره‌تیكرده‌وه هیچ خیانه‌تێكی كردبێت و تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خیانه‌تیشی به بێ بنه‌ما وه‌سفكرد.
بافڵ تاڵه‌بانی، كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی سوپاسی ده‌كرێت بۆ هاوكاریكردنی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركووك، گوتی: "پێشمه‌رگه شه‌ڕی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپایه پڕچه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق خۆی بگرێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه له‌ناوی یه‌كێتی ئاراسته‌ی كراون به خیانه‌ت، كه ئاماژه بوو به كۆسره‌ت ره‌سووڵ و مه‌لا به‌ختیار، بافڵ تاڵه‌بانی گوتی: "ئه‌وانه‌ی من به خیانه‌تكار ده‌زانن، خۆیان خیانه‌تكارن".
گوتیشی: "ئه‌گه‌رچی سه‌ربه‌خۆیی خواستی هه‌موو كوردێكه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو".
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به پاڵپشتی و هاوكاری وڵاتێكی ده‌ره‌كی و به‌و چه‌ك و تانكه ئه‌مه‌ریكییه‌ی بۆ سوپای عێراق نێردراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به چاوساغی چه‌ند كه‌سێكی ناو لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، گه‌یشتنه ناو كه‌ركووك و شاره‌كه‌یان به‌بێ هیچ به‌ره‌نگارییه‌ك راده‌ستكرا.