ئه‌مه‌ریكا داوا له عێراق ده‌كات له شه‌ڕ و پێكدادان دووربكه‌وێته‌وه
له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان نیگه‌ران
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له به‌غدا ده‌كات، له شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه "جێناكۆكه‌كان" دوور بكه‌وێته‌وه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له‌و پێكدادانه سه‌خته‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه "جێناكۆكه‌كان" روویداوه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ره‌وشه‌كه ناكات، بابه‌تی ململانێ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
دواى داستانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پردێ، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گورزێكی كوشنده‌ی له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌شاند، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاته ده‌نگ و ئه‌مه‌ریكاش داوای به په‌له‌ی راگرتنی گرژییه‌كان ده‌كات.