فهرماندهيى پێشمهرگه: شهرهف و سهروهرييهكى گهوره له پردێ تۆمار كرا
بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ
K24 – ههولێر:
فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان له راگهيهندراوێكدا كه وێنهيهكى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، رايگهياندووه، ئهمڕۆ بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ.
دهقى راگهيهندراوهكه
كاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20ـی 10ـی 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ. تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون.
لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگریان كردووە و شەرەفێكی گەورەیان تۆمار كردووە.
دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە كە حكوومەتی عێراقی تا كۆتایی سنوورە ئیدارەییەكانی پارێزگای كەركووك بگەڕێتەوە.
فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان