به‌هۆی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه 128 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌كان هاتوونه‌ته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی داگیركارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه زیاتر له 128 هه‌زار هاووڵاتی نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشیان بۆكراوه، ئاواره‌بوون.
سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، تا ئێستا زیاتر له 128 هه‌زار كه‌س له‌دانیشتوانی كه‌ركووك و خانه‌قین و خورماتوو ره‌بیعه و زوممار ئاواره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بوون.
سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه, زۆرترین ئاواره‌كان هاتوونه‌ته هه‌ولێر به‌جۆرێك 84 هه‌زار كه‌سیان هاتوونه‌ته هه‌ولێرو زیاتر له 78 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ی سلێمانی بوونه‌و 6 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ی دهۆك بوونه.
به‌شێك له ئاواره‌كانیش كه‌مپیان بۆ دابین كراوه و هه‌ندێكیشان تا ئێستا له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ نه‌كراوون.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، كه له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستپێكرد و به چاوساغی چه‌ند به‌رپرسێكی ناو لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، توانییان شاری كه‌ركووك و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.