وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌

K24 - هه‌ولێر:

ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌داته‌ میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق و داواده‌كات له‌ خاكی عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ریكس تیله‌رسن، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیه‌، عادل جوبێر، له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی تایبه‌ت به‌ هه‌مانی نێوان سعوودیه‌ و عێراق رایگه‌یاند، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.

روونیشی كرده‌وه‌، سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ سوودی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌، كورد و شیعه‌ و سووننه‌ ده‌بێت و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه‌ و عێراق، كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌.