به‌ هۆى سه‌ختى برينه‌كه‌يه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديكه‌ شه‌هيد بوو

موقه‌ده‌م ئازاد به‌ره‌كه‌يى دواى برينداربوونى له‌ شه‌ڕى پردێ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌هيد بوو.

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌فسه‌ر له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان موقه‌ده‌م ئازاد به‌ره‌كه‌يى دواى برينداربوونى له‌ شه‌ڕى پردێ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌هيد بوو.

موقه‌ده‌م ئازاد وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ڤاڵه‌كانى گه‌واهيى بۆ ده‌ده‌ن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لامارى تانك و هامه‌ره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق  بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوورى پردێ رۆڵێكى گرنگى هه‌بووه.