ماكماسته‌ر: دەبێت واشنتن راستەوخۆ نێوەندگیری لەنێوان بەغدا و ھەولێر بكات

"دەبێ خۆشگوزەرانی دۆستە کوردەکانمان پارێزراو بێت"

K24 - ھەولێر

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا داوادەكات، واشنتن راستەوخۆ نێوەندگیری لەنێوان بەغدا و ھەولێر بكات.

ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پێویسته‌ ئه‌مریكا راسته‌وخۆ نێوه‌نگیری له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌ركووك.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، پێویسته‌ ئه‌مریكا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری هاوڕێ كورده‌كانمان بكات و گه‌لی كوردستان له‌ ئارامی و ئاسایش و گه‌شه‌سه‌ندن دابن.

ماكماسته‌ر راشیده‌گه‌یه‌نێت، كورد چه‌ندین ساڵه‌ هه‌وڵیان داوه‌ عێراق به‌ به‌هێزی بمێنێته‌وه‌ و نه‌چێته‌ ژێر باری ئێران.