هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی دواخرا
لایه‌نه‌كان كاندیدیان پێشكه‌ش نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی پێشكه‌شنه‌كردنی كاندید له‌لایه‌ن قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواخرا.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاستكرده‌وه‌و گووتی: "هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت كه بڕیار بوو رۆژی 1/11/2017 بكرێت، چونكه پارت و قه‌واره سیاسییه‌كان هیچ كاندیدێكیان پێشكه‌شی كۆمیسیۆن نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، نووسراو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات".
هه‌رچه‌نده واده‌ی پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كان هه‌فته‌ی رابردوو كۆتایی هاتبوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 23/10/2017 درێژكرابووه.