ئەنجوومەنی ئاسایش: پێویستە بەغدا لەبری كۆكردنەوەی ھێز دەست بە گفتوگۆی بێمەرج بكات
"عێراق كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازیانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه بكشێته‌وه "
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه لەلایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی لێده‌كرێت له ناوچه‌كانی ده‌رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دەردەبڕێت.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری له تانك و زرێپۆش و هامه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌می ئه‌مریكی زیاتریان له ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه".
ھەروەھا لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به كۆتایی هێنانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه و ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازییه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێت".
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داواش له حكومه‌تی عێراقی دەکات: "كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازیانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه بكشێته‌وه و هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه پێویسته عێراق پابه‌ندبێت به ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه".