جه‌ميل هه‌ورامى ره‌تيكرده‌وه واژووى بۆ بافڵ كردبێت
جه‌ميل هه‌ورامى ره‌تيكرده‌وه واژووى له‌سه‌ر هيچ نووسراوێك بۆ سازشكردن له خاكى كوردستان كردبێت
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، جه‌ميل هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ره‌تيكرده‌وه، پرسى پێكرابێت بۆ واژووكردنى ئه‌و نووسراوه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى بڵاويكرده‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، 38 ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى رازى بوونه به كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك.
جه‌ميل هه‌ورامى كه هاوكات سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرينهكانه راشيگه‌ياند، من واژۆم له‌سه‌ر هیچ ریكه‌وتن و نوسراوێك نه‌كردووه و كه‌سیش به‌نده‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه له بابه‌تێكی وه‌ها.
جه‌ميل هه‌ورامى واژووكردنى له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه به سازش كردن له‌سه‌ر خاكى كوردستان وه‌سفكردووه و نووسيويه‌تى: ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه جه‌میل هه‌ورامی بناسێت قه‌ت له پێناو هیچ شتێكیدا ئاماده نه‌بووه سازش بكات چجای ئه‌وه‌ی كه سازش له نشتیمانێك بكات كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێناو پاراستنی دا داناوه.
له دواى رێككه‌وتنى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور و ئاراس جه‌نگى، بۆ راده‌ستكردنى كه‌ركووك به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و جه‌يشى عێراقى، بافڵ له رێى ميدياكانى يه‌كێتييه‌وه نووسراوێكى بڵاوكرده‌وه، گوايه 38 ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى واژوويان كردووه پێشمه‌رگه بكشێته‌وه و به‌رگرى له كه‌ركووك نه‌كات.
به هۆى رێككه‌وتنه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ناچاركران پاشه‌كشێ له به‌ره‌كانى به‌رگرى بكه‌ن و هێزه‌كانى دژه تيرۆرى سه‌ر به لاهوريش پێشڕه‌وى ميليشياكانى حه‌شديان كرد بۆ جه‌رگه‌ى شارى كه‌ركووك و به‌و هۆيه‌وه وێڕاى كه‌وتنى شاره‌كه ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كورد له سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان ئاواره بوون و شاره‌كه كه‌وتنه ژێر هه‌ژموونى ميليشياكانى شيعه و جه‌يشى عێراق.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى جه‌ميل هه‌ورامى
ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تی وێنه‌ی نوسراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوایا ئێمه واژوومان كردووه و پرسمان پێ كراوه، ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه جه‌میل هه‌ورامی بناسێت قه‌ت له پێناو هیچ شتێكیدا ئاماده نه‌بووه سازش بكات چ جای ئه‌وه‌ی كه سازش له نيشتمانێك بكات كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له پێناو پاراستنی دا داناوه كه ئه‌وه مێژوو شاهێدی ئه‌م راستیيه و خه‌باتی ئێمه ده‌دات لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم:
یه‌كه‌م: من واژووم له‌سه‌ر هیچ رێككه‌وتن و نوسراوێك نه‌كردووه و كه‌سیش به‌نده‌ی ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه له بابه‌تێكی وه‌ها.
دووه‌م: جه‌میل هه‌ورامی له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه بووه و ئێستاش ته‌مه‌ن رێگه بدات هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مم.