‌‌‌پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی لە نزیك مەخمور تێكشكاند

4هه‌مه‌ری حەشدی شەعبی سوتێندران

K24 - ھەولێر

ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی لە نزیك مەخمور تێكشكاند و دوو ھامەری حەشد سوتێندران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 رایگەیاند: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌مه‌خمور بۆ  بازارگه‌  جوله‌یان به‌هێزه‌كانی خویان كردووه‌ و بۆ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 وه‌ لێیان دراوه‌ و 4 هه‌مه‌ر سوتێنران و ژماره‌یه‌ك   كوژراویشیان هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1  برینداربوو".

ئەمە لە كاتێكدایە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كردە سه‌ر سەنگەرەكانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودیه‌ له‌ نزیك ره‌بیعه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ ھێرشەكەی تێكشكاند و ‌ دوو هه‌مه‌ر و باجه‌رێكی سووتاندووه.