پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی لە نزیك مەخمور تێك‌شكاند
4هه‌مه‌ری حەشدی شەعبی سوتێندران
K24 - ھەولێر
ھێزی پێشمەرگە ھێرشێكی حەشدی شەعبی لە نزیك مەخمور تێك‌شكاند و دوو ھامەری حەشد سوتێندران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 رایگەیاند: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌مه‌خمور بۆ بازارگه جوله‌یان به‌هێزه‌كانی خویان كردووه و بۆ نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 وه لێیان دراوه و 4 هه‌مه‌ر سوتێنران و ژماره‌یه‌ك كوژراویشیان هه‌یه، به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی/1 برینداربوو".
ئەمە لە كاتێكدایە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كردە سه‌ر سەنگەرەكانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی مه‌حمودیه له نزیك ره‌بیعه، هێزی پێشمه‌رگه ھێرشەكەی تێك‌شكاند و دوو هه‌مه‌ر و باجهرێكی سووتاندووه.