په‌رله‌مان بۆ 8 مانگی دیكه ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه
60 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگیان بۆداوه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان، بە 60 دەنگی بەڵێ یاسای بەردەوامبوونی پەرلەمان پەسەند كرد و بۆ ماوه‌ی 8 مانگی ته‌مه‌نی كاركردن درێژكردووه‌و تا دوو وه‌رزی دیكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 24/10/2017 پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی خوولی ئێستای پەرلەمان كۆبووه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بۆ ماوه‌ی 8 مانگ كه دوو وه‌زر ده‌كات، ته‌مه‌نی كاركردنی خۆی درێژكرده‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێشكه‌شنه‌كردنی كاندید له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 23/10/2017 رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواخراوه".
ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان به 60 ده‌نگی به‌ڵێ و 8 ده‌نگی نه‌خێر، یاسای كاركردنی په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌ی 8 مانگی دیكه په‌سه‌ندكرد.