به‌غدا فشار له میسر ده‌كات په‌خشی كوردستان24 له نایلسات رابگرێت
سروه عه‌بدولواحید داوای داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 له به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان 24 له به‌غدا و كه‌ركووك، ئێستا حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی میسر بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشی كوردستان24 له مانگی ده‌ستكردی نایلسات رابگیرێت.
چه‌ند سایت و په‌یجێكی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی عێراق ئیستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه حكومه‌تی میسر رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشی كوردستان 24 له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی نایلسات رابگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیسیتی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داواكارییه‌كی پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق كردووه تا نووسینگه‌ی كوردستان24 له به‌غدا دابخات".
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و بۆ رێگه‌گرتن له ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانیانه‌ی هانی توندوتیژی و تایفه‌گه‌ری ده‌ده‌ن، نووسینگه‌ی كوردستان 24 له به‌غدا دابخرێت".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان24 له رووداوه‌كانی كه‌ركووك و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا هێنران و ئه‌و پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژیانه‌ی كرانه سه‌ر هاووڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراقه‌وه، له كه‌ركووك و به‌غدا ریگه‌ی كاركردنی لێگیراوه‌و ئێستاش هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یش له مانگی ده‌ستكردنی نایلسات رابگیرێت.