خهليلزاد: عه‌بادى گوێ به هۆشدارييه‌كانى ئه‌مريكا نادات
عه‌بادى به‌ر له‌وه‌ى بڕواته توركيا ده‌روازه‌ى ئيبراهيم خهليلى ده‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
زه‌ڵماى خهليلزاد، باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و عێراق، رايگه‌ياند، عه‌بادى گوێ به هۆشدارييه‌كانى واشنتن له باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نادات.
خهليلزاد له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: واشنتن داواى گفتوگۆيه‌كى جدى له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له پێكدادان، به‌ڵام عه‌بادى به‌ر له‌وه‌ى بڕواته توركيا ده‌روازه‌ى ئيبراهيم خهليلى ده‌وێت.
حكومه‌تى عێراق له هه‌وڵدايه به پشتيوانى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران و له رێگه‌ى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و جهيشهوه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا رايگه‌ياند، به‌غدا ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنوورى ساڵى 1991، كه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ رژێمى سه‌دام حوسێنى ديارى كردبوو.
خهليلزاد نووسيويه‌تى: به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى عێراق هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر ره‌بيعه و مه‌خموور، به‌ڵام ئه‌و هێزانه زيانى گه‌وره‌يان به‌ركه‌وتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كه ره‌نگه سه‌ردانه‌كه‌ى تيله‌رسن بۆ به‌غدا، داواكراوه‌كانى ئه‌مريكاى نه‌هێنابێته دى.
دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ريكس تيله‌رسن به سه‌ردانێكى رانه‌گه‌يه‌ندراو گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى نووسينگهى راگه‌ياندنى عه‌بادى، تيله‌رسن داواى له عه‌بادى كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و خۆى به دوور بگرێت له پێكدادانى چه‌كدارى.
خهليلزاد ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئامانجى هه‌ره گرنگ له ئێستادا ئه‌وه‌يه ده‌ستبه‌جێ هێرشه سه‌ربازييه‌كان بوه‌ستێنرێن، كه به‌غدا و تاران له دژى كوردى عێراق ئه‌نجاميان ده‌ده‌ن و ئامانجيانه بگه‌نه ده‌روازه‌ى سنوورى هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركيا كه ئيبراهيم خه‌ليله.
ئه‌و ديپلۆماتكاره ئه‌مريكييه له‌و بڕوايه‌دايه عه‌بادى هۆشداريدانى ئه‌مريكاى له باره‌ى پێكدادان پشتگوێ خستووه و ده‌يه‌وێت له رێى سه‌ربازييه‌وه بگاته ئامانجه‌كه‌ى كه ئيبراهيم خه‌ليله به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات.
بڕياره سبه‌ى چوارشه‌ممه حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات و بۆ تاوتوێكردنى پرسى هه‌رێمى كوردستان و قه‌يرانى نێوان هه‌رێم و عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم كۆببێته‌وه.