هێزی پێشمه‌رگه هێرشێكی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری تلسقۆف تێك‌شكاند
3 هه‌مه‌ر و باجه‌ڕێكیان تێك‌شكاند
K24 - هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری تلسقۆف، هێرشێكی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تێك‌شكاند و چه‌ند هه‌مه‌رێكیان لێ سووتاندن و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدیش كوژراون و برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و هێزی پێشمه‌رگه 3 هه‌مه‌ر و باجه‌ڕێكی حه‌شدی تێكشكاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، به هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه دوو هاووڵاتی كریستیان، كه دانیشتووی تلسقۆفن، برینداربوونه.
ئەمە لە كاتێكدایە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كردە سه‌ر سەنگەرەكانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی مه‌حموودیه له نزیك ره‌بیعه و بازگه‌ی بازاڕگه له مه‌خموور، هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی ھێرشەكانی تێكشكاندووه.