به‌غدا ئاماده نییه پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك بداته كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: به‌غدا له رێككه‌وتنه‌كه په‌شیمان بووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە رزگار عەلی کاندیدی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بکاتە پارێزگاری کەرکووک.
ئارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و بەغدا هەبووە بۆ دانانی رزگار عەلی لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بەڵام رێککەوتنەکە کێشەی تێکەوتووە و بەغدا داوای کردووە، یەکێتیی ناوی سێ کاندید بنێرێت بۆ ئەوەی یەکێکیان دەستنیشان بکرێت.
ئارێز عەبدوڵلا دەڵێت، کاندیدی یەکێتیی رزگار عەلییە و بەغداش بە بیانووی جیاجیا رازی نییە پۆستەکە بداتەوە بە یەکێتی و ئارێز عەبدوڵڵا نەیشاردەوە، مەترسی دانانی حاکمێک بۆ پارێزگای کەرکووک لە ئارادایە کە راستەوخۆ لە بەغداوە دابندرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ناتوانێت کۆببێتەوە.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پێشتر به بڕیارێكی كارگێڕی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی كه‌ركووكی لابرد و له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش بۆ سه‌ر شاره‌كه و درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم شاره‌كه‌ی جێهێشتووه.
تا ئێستاش پرسی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه، یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.