مهكتهبى سياسى يهكێتى: ھەرھەڤاڵ و گروپێك ئازادن لەدەرەوەی یەکێتی رێبازی تر ھەڵبژێرن
چیديکە لەھیچ کەس و گروپێک قبوڵناکرێت دیسپلین و پەیڕەوی ناوخۆ پێشێل بکات
K24 – ههولێر:
مهكتهبى سياسى يهكێتى نيشتيمانى كوردستان دواى رووداوهكانى كهركووك و پهلكێشى حهشد و جهيش بۆ كهركووك ئهمڕۆ به سهرپهرشتى كۆسرهت رهسوڵ عهلى كۆبوويهوه و دواى چهند كاتژمێرێك له تهواوبوونى كۆبوونهوهكه راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه.
له راگهيهندراوهكهدا هاتووه: كۆبوونهوهكه، ئەم بڕگانەی تاوتوێ کرد: 1-دۆخی گشتی و کارەساتی (16/10/2017). 2-یەکێتی ناو یەکێتی. 3-پەرلەمان و ھەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵا. 4-دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەستوری ھەمیشەیی. 5-پەیوەندی یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.
دهقى راگهيهندراوهكه:
جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان!
لەھەلومەرجێکدا کە نەتەوەکەمان و ھێزە دیموکراتخوازەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، چاوی ئومێدیان بڕیبووە بەدیھێنانی ئامانجە ستراتیژیەکانی کوردستان، بەڵام مەخابن، روداوەکان، پێشبینیەکانی یەکێتی بۆ قبوڵکردنی بەدیلی ریفراندۆم، سەلماندو بەھۆی مومارەسەی مافی دیموکراسی، بەھۆی بێدەنگیی دەوڵەتە دۆستەکانی جیھان لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەی لەبەغداد دژی ھەرێم و ئەو ھێرشە عەسکەریانەدا، ھەتا ئەمڕۆ، ھەروا لەرێی کەین وبەینی جۆراوجۆرو قۆزتنەوەی ناکۆکیەکانی حزبە کوردستانیەکان و کێشمەکێشەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیلانی ئیقلیمی لە(16/ی ئۆکتۆبەری2017) رێک لەھەمان رۆژو مانگدا کە ساڵی (1925) کۆمەڵەی گەلان ویلایەتی موسڵی شەتەکی عێراقی داتاشراو دا، دوای (92) ساڵ سەپێنرایەوە!
لەم ھەلومەرجەدا بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی ھەڤاڵ کۆسرەت رەسول، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوەی ئاسایی کرد.
ئەم کۆبونەوەیە، دوای ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال و نەمانی سایەی سەرۆکە بێھاوتاکەمانە لەسەرمان، ئەم کۆستی شکۆی نیشتیمانە، بێڕادە قورسە، بەو ئەندازەیەش ئەرکی ھەمومانی پڕاوپڕ لە بەرپرسیارێتی مێژوویی، بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و یەکپارچەیی ھەرێمی کوردستان، کرد. بەم بۆنەشەوە، جارێکی تر، سوپاسی زۆری ھەموو دەوڵەتەکان، لایەنەکان، کەسایەتیەکان، بەتایبەتی حزبە کوردستانیەکان دەکەین، کە لەناو خەمباری پێشمەرگەو کەسوکاری شەھیدان و کوڵی گریان و فرمێسکی گەلەکەمان، جارێکی تر، سەلماندیانەوە کە سەرۆک مام جەلال، ھەر سەرۆکی عێراق و کوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکو جێگەی رێزی تەواوی جیھان بووەو لەناخی نەتەوەکەشماندا، خۆشەویستیەکی دەگمەنی ھەبووە.
جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان!
کۆبونەوەکە، دەرھەق بە سیاسەتی نێونەتەوەیی و ئیقلیمی و عێراقی، تەواوی دژواریەکان، مەترسیە جۆراوجۆرەکان، ھەڕەشەکان، بێسەروبەری بڕیاری دەستەگەری لەبری بڕیاری دەستەجەمعی ئۆرگانە رەسمیەکانی یەکێتی. ئەم بڕگانەی تاوتوێ کرد: 1-دۆخی گشتی و کارەساتی (16-10-2017). 2-یەکێتی ناو یەکێتی. 3-پەرلەمان و ھەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵا. 4-دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەستوری ھەمیشەیی. 5-پەیوەندی یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.
دۆخی دوای کارەساتی 16ی ئۆکتۆبەر
1-بۆ دۆخی گشتی و کارەساتی 16ی ئۆکتۆبەر، کۆبونەوە بەوردیی لەسەر کۆی دۆخەکە، پێش ریفراندۆم و خودی ریفراندۆم و روداوە نالەبارەکانی لێکەوتەی ریفراندۆم، بەچاوێکی رەخنەگرانەی دوور لە ھەرەسانی، گفتوگۆی کردو بڕیاردرا، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی شارەزای بوارەکان، لەسەر تەواوی پرس و پرۆسەکە، دوور لە مزایەدەو خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی، بەتایبەتی لەسەر ریفراندۆم و کارەساتەکە، پێکبێنآ و لەبەر رۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە، بە گەڕانەوە بۆ بڕیارەکانی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسەر ریفراندۆم، باسی ریفراندۆم لەناو نەخشەرێگەی یەکێتی و لەناو رێکەوتنامەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، ھەروەھا بۆ سەرجەم کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، تا دەگاتە کۆبونەوەی دوکان لە(15/10/2017) دوابۆچونی یەکێتی، رابگەیەنآ.
پیرۆزی یەکێتی ناو یەکێتی
2-سەبارەت بە یەکێتی ناو یەکێتی؛ کۆبونەوە پێیوایە، دەرکەوت، کۆبونەوەو چاوپێکەوتن و بەیاننامەی نابەرپرسیار، چەند زیانی لەیەکێتی گەیاندووە. بۆیە، یەکێتی ریزەکانی یەکێتی لەسەر بنەمای پرنسیپ و یاساو رێسای حزبایەتی و چاونەپۆشین لە لادان و سەرپێچی ئەو پرنسیپانە، ھەتا دەسەڵاتەکان لەئۆرگانە رەسمیەکانی یەکێتی چڕبکرێتەوە. نەک گروپی دەستەگەری لاوەکی. ئەم رێساو پرنسیپانە مەرجی بنەڕەتی دەستەبەری یەکێتی ناو یەکێتین. لەمبارەوە، بڕیاری پێویست بۆ شکۆی ئۆرگانەکان و دیسپلینی ریزەکان، دران. چیکە لەھیچ کەسو گروپێک قبوڵناکرآ دیسپلین و پەیڕەوی ناوخۆ پێشێل بکات و بڕیاری دەستەگەری زیانبەخش، بکرێتە بنەمای لێدوانی سەرلێشێواندن.
پەرلەمان و ھەڵبژاردن
3- پەرلەمان و ھەڵبژاردن و کۆمسیۆن؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەھەوڵی ھەموولایەک، بەتایبەتی یەکێتی، دەستکەوتێکی تەشریعی و چاودێریی گەورەیە. بۆیە پاراستنی ئەم دەستکەوتە، بەتەواوکردنی خولی ئاسایی پەرلەمان، زۆر گرنگە. بۆئەوەی لەتەنگژە یاساییەکانیش بەرەبەرە رزگارمان بآ، دەبآ، پەرلەمان چالاکتر ئەرکەکانی راپەڕێنێ و دەسەڵاتی سیاسیش ھاوکاریان بێ. ئومێدەوارین، لەسەر بنەمای ئەرک و ماف و پاراستنی ئەزمونەکەمان، تەواوی لایەنەکان بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەن.
دانوستان و دەستور
4- دانوستاندن لەگەڵ بەغدادو دەستوری ھەمیشەیی؛ بڕیاردرا کە: دانوستاندنی بێمەرج، لەگەڵ حکومەتی بەغدادو لەسێبەری ئاشتی و راگرتنی شەڕوشۆڕو پەلاماری گەلی کوردستان، ئەنجامبدرآ. بۆ ئەم ئەرکەش، وەفدی حکومەت، لەو لایەنانەی لەحکومەتدا، ئەرکەکانی حوکمڕانیی رادەپەڕێنن، بۆ دانوستاندن پێکبآ و لەکاتێکی شیاویشدا، بەپێی بنەماکانی دەستوری ھەمیشەیی، گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بکەن. ھەروەھا توێژینەوەش بکرآ کە چ لایەک، لەدوای نوسینی دەستورەوە، بەندەکانی دەستوری پێشێلکردووە. نەک حکومەتی عێراق، تەنھا لەروانگەی ئەرکەکانی دەسەڵاتەوە، دەستور شیبکاتەوەو مافە دەستوریەکان، رەچاونەکات. لەکاتێکیشدا، تەواوی لایەنە کوردستانیەکان و حکومەتی ھەرێم، دانوستان و دەستوریان پەسەندە، چ پاساوێک بۆ حکومەتی بەغداد ماوە، درێژە بە پەلاماری عەسکەری و گەمارۆی ئابوری و ئازادی خەڵک بدات و، دەیان ھەزار ھاوڵاتی لانەواز بکرآ و لەم سەروبەندەی پایزو زستاندا بکەونە ژیانی کولەمەرگیی.
پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان
5- یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.. یەکێتی، دور لە کارو کاردانەوە، دژی تێکچونی پەیوەندی سیاسی لایەنە کوردستانیەکانە؛ بەڵکو لەم دۆخە دژوارەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی نێوان تێکڕای لایەنەکان دەکاتەوە، ھەتا پێکەوە بتوانین، چاکسازی و گۆڕانکاری لەحکومەتدا ئەنجامبدەین و کێشەکان چارەسەر بکەین و پەرلەمانیش، ئەرکی یاسارێژی و چاودێری رابپەڕێنآ. بەیەکیشەوە، پرۆژەی دەستور بەرەو قۆناغی کۆتایی بەرین و سیستەمی حوکمڕانی بەسیستەمی پەرلەمانی راستەقینە بگۆڕین. کێشەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی سەرۆکایەتی ھەرێمیش، لەبنبەستی قۆناغی رابوردوو، سەرفراز بکەین و لەبەر رۆشنایی روداوەکانی ئێستاو قۆناغی لەمەودوا، بەرپرسانە، کۆتایی بەم پرسە نیشتمانییەش بھێنین.
لەکۆتاییشدا.. یەکێتی، بە یەک ئاراستەو یەک ھەڵوێست و یەک ئیرادەوە، ئەرکەکانی لەمەودوای رادەپەڕێنآ و بێوچان تێدەکۆشآ بەچاوێکی رەخنەگرانەی ھەمەلایەنەوە، تەنگوچەڵەمەو کەموکوڕییەکان، لەناو حکومەت و لەناو یەکێتیدا، چارەسەر بکات. وەکو سەرۆک مام جەلال فەرمویەتی، نە بە کەس دەڕوخێین و نە کەسیشمان لێ زیادە، ھەموو ھەڤاڵێک ئەرکێتی یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزآ. لەھەمانکاتدا، ھەر ھەڤاڵ و گروپێک ئازادن لەدەرەوەی یەکێتی رێبازی تر ھەڵبژێرن.
- ھەزاران سڵاو لەگۆڕی پاکی شەھیدانی بەرەنگاری لەکەرکوک و خانەقین و پردآ.
- سڵاو لەخۆڕاگیی و قارەمانێتی گەلەکەمان.
- سڵاو لەھێزی پێشمەرگەو لە ورەی پۆڵایینیان، کە دڵنیاین ئەم شکستە کاتییە، گیانی قارەمانێتیان بەھێزتر دەکات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
24/10/2017