لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی میلیشای حه‌شد بڵاوده‌كاته‌وه
ميليشاى حه‌شد خه‌ڵكی سڤیلی كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ناسراو به ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ راپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ئهمدوایيهی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك و خورماتو بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی ئهمنيستی، چه‌كدارانی میلیشای حه‌شد له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه‌ی داگیریانكردووه, خه‌ڵكی سڤیلیان كوشتووه و به هه‌زاران كه‌سیشیان ئاواره كردووه و به سه‌دان ماڵیشیان تاڵانكردووه و سووتاندووه.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئاشكراشی كردووه, دانیشتووانی قه‌زای خورماتوو قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی بوون.
له‌وباره‌یه‌وه لییان مه‌علوف، به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه، رایگه‌یاندووه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی, ژیانی هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵی خورماتوویان كردووه‌ته دۆزه‌خ و ناوچه‌كه‌شیان وێران كردووه.
به‌هۆی كاره ئاژاوهگێڕییهكانییانهوه به هه‌زاران كه‌سیش ئاواره‌ی ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه بوون.