به ڤيديۆ.. ژنێكى به‌ساڵاچوو هه‌شت رۆژ به ته‌نيا له ره‌ققه ماوه‌ته‌وه
چه‌كدارانى داعش ماوه‌ى هه‌شت رۆژ به‌جێيان هێشتبوو
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، ژنێكى به‌ساڵاچوويان له ماڵه وێرانبووه‌كانى ره‌ققه دۆزيوه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى داعش ماوه‌ى هه‌شت رۆژ به‌جێيان هێشتبوو.
ئه‌و ژنه خۆشحاڵ بووه به بينينى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و باس له‌وه ده‌كات ماوه‌ى هه‌شت رۆژه هيچ كه‌سێكى نه‌بينيوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: چه‌كدارانى داعش ئه‌ويان به ته‌نيا به‌جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌نيا رووبه‌ڕووى مه‌رگ ببێته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌كداره‌كانى داعش دوو كوڕى ئه‌ويان به كوشت داوه و يه‌كێكيان له ئاكامى بۆردومانى ئاسمانى و ئه‌وى ديكه‌شيان له ره‌وشێكى ناڕووندا كوژراوه.