ئه‌مريكا: ئاگادارى ئه‌و راپۆرتانهين باس له هێرش بۆ سه‌ر كورد ده‌كه‌ن
چاودێری بارودۆخەكە دەكەین
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رايگه‌ياند، ئاگاداری ئەو راپۆرتانەین كە باس لە ھێرشكردن بۆ سەر كورد دەكەن.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، هێزه‌ر نهوێرت، رايگه‌ياند، راپۆرتمان پێدەگات و ئاگادارین لەو ھێرشانەی دەكرێنە سەر كورد و چاودێری بارودۆخەكە دەكەین.
گوتيشى: ئەوان ئارامیی و گفتوگۆی نێوان لایەنەكانیان دەوێت.
روونيشيكرده‌وه، لە ئێستاوە لەبارەی بارودۆخەكە ھیچ ناڵێن، كە ئاخۆ لە داھاتوو ھەرچیەك ئەنجام دەدەن یان ئەنجامی نادەين.
وەزارەتی دەرەوە داوای ئارامبوونەوە و ھێوركردنەوەی بارودۆخەكەشی لە بەغداد و ھەولێر كرد كە بە گفتوگۆ بارودۆخەكە چارەسەر بكەن.