نێچیرڤان بارزانی: شەڕ و بەکارهێنانی هێز گرفتەکان چارەسەر ناکەن
یان كۆبیش: ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌ن به‌هۆی پشتگوێخستنی ده‌ستووره
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی پێشوازیكردنی یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رایگه‌یاند هەرێمی کوردستان بەر لە ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش ئامادەی گفتۆگۆی جددییە لەگەڵ بەغدا و گوتی: "شەڕ و بەکارهێنانی هێز گرفتەکان چارەسەر ناکەن".
لای خۆیه‌وه یان كۆبیش، نیگەرانی خۆی لە رووبەروبوونەوە سەربازییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دووپاتكردەوە. ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەو رووبەرووبوونەوانە لە كاتێكدان كە تێكشكاندنی داعش لە كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەو بارودۆخەی ئێستا بەھۆی چەندین كێشەی چارەسەر نەكراو كەڵەكەبووە، كه لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە نێوان ھەولێر و بەغدا ماوه‌ته‌وه.
كوبیش ئەو كێشانە بۆ كارپێنەكردن و پشتگوێخستنی دەستوور دەگەڕێنێتەوە و نیگه‌رانی خۆیشی لەوە نیشاندا كە جارێكی دیكە ئاوارەبوونێكی فراوان دەستیپێكردووە، كە ئەم جارە زۆربەیان كوردن.
نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان راشی دەگەیێنێت نەتەوە یەكگرتووەكان لە نزیكەوە چاودێری رەوشەكە دەكات و پێشنیازی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕیش دەكات.
كوبیش داوا دەكات رێز لە سەروەری ھێڵی 36ی نێوان حكومەتی ھەرێم و به‌غدا بگیرێت و سەرلەنوێ گفتوگۆ دەستپێبكەنەوە.