جۆن مەکین: پێویستە ئەمریکا پشت لە کورد نەکات
"ئەمریکا هیچ ستراتیژیەتێکی لە عێراق نییە، ئێران یاریزانی سه‌ره‌كییه له عێراق"
K24 - ھەولێر
جۆن مەکین، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا رایده‌یگه‌نێت، ئه‌گه‌ر ناچار بكرێم له‌نێوان گروپه میلیشیاكانی نزیك ئێران و كورددا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم ئه‌وا بێگومان پشتگیریی كورد ده‌كه‌م.
جۆن مەکین، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمزی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی كه كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا هیچ ستراتیژییه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراقیش به تایبه‌تی نییه و ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌یه كه ئیداره‌ی ئۆباما په‌یڕه‌وی كردووه و تره‌مپیش درێژه‌ی پێداوه.
هه‌روه‌ها جۆن مه‌كین ده‌ڵێ كه روون و ئاشكرایه ئێران یاریزانی سه‌ره‌كییه له عێراق و ئه‌و گروپه میلیشیانه‌ی نزیك له ئێرانیش ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌خه‌به‌رنێته‌وه، ئه‌وا رۆژێك هه‌ڵده‌ستێ له‌خه‌و و ده‌بینێت كه ئه‌مریكا دوورخراوه‌ته‌وه له ستراتیژیترین ناوچه‌ی جیهان، بۆیه پێویسته ئه‌مریكا پشتی كورد به‌رنه‌دات كه دۆستێكی هه‌میشه‌یی واشنتن بووه.