یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا راگه‌یاند
گوته‌بێژی یه‌كێتی: داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه بداته‌وه‌و گفتوگۆ قبوڵ بكات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌رباره‌ی داواكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ راگرتنی جمووجوڵه سه‌ربازییه‌كان و سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌یه‌كی راست و درووست و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان براكان، ئه‌وانه‌ی پێكه‌وه دژی سیستمه دیكتاتۆرییه‌كان و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان جه‌نگان، بۆیه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، دوای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به گفتوگۆ بكات".
له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه بداته‌وه‌و گفتوگۆ قبوڵ بكات و پرۆسه سه‌ربازییه‌كان رابگریت كه به ئاراسته‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان له ئارادا بوون و داواكارییه‌كی فه‌رمی بۆ سه‌ردانیكردنی شاندێكی كوردستان بۆ به‌غدا رابگه‌یه‌نێت".