ئەنجوومەنی ئاسایش: حەشدی شەعبی بەنیازی ئەنجامدانی ھێرشە بۆ سەر پێشمەرگە

"بە پاڵپشتی ھێزەكانی ئێران ھێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە"

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی هێزە ئێرانیەكان بەنیازن هێرش بكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە باكووری رۆژئاوای مووسڵ، ئەمە سەرەڕای دەستپێشخەریەكەی حكومەتی هەرێم بۆ راگرتنی شەڕ".

ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەكدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق چەند ھێرشێكیان لە میحوەرەكانی مەخموور و رەبیعە و تەسلقۆف كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سەرجەم ھێرشەكانیان تێكشێكندرا.