تیلەرسن: یارمەتی گرووپە ناوخۆییەكانی ئێران دەدەین بۆ روخانی رژێمی تاران
"سوپای پاسداران سزا دەدەین"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە وڵاتەكەی یارمەتی بزوتنەوە نوێخوازەكانی ناوخۆی ئێران دەكات، بۆ ئەوەی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران بروخێنن.
رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا ھیندستانییەكەی رایگەیاند كە كۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتی تیرۆریستانی ناوچە دەدات، ھاوكات ھۆكاری درێژەكێشانی شەڕە ناوخۆییەكانی سووریا و یەمەنیشە.
تیلەرسن، نایشارێتەوە كە ئێران بە گشتی و سوپای پاسداران بەتایبەت سزا دەدەن و دەڵێ، ئەمریكا یارمەتی خەڵكی ئێران دەدات كە چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن و پشتی ئەو گروپە نوێخوازانەش دەگرێت كە بیانەوێت كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێنن.