"چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان به‌شداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كوردستانن"
هێرشی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری زومار و ره‌بیعه تێكشكێنرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژئاوای دیجله‌دا به‌شدارییان كردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه به كوردستان 24 راگه‌یاند: "له هێرشی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقدا له میحوه‌ره‌كانی زومار و ره‌بیعه، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی به‌شدارن و تا ئێستا سه‌رجه‌م هێرشه‌كان ئه‌و هێزانه تێكشكێنراوه".
پێشتر جه‌مال ئیمنكی، سوپاسالاری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "هێرشێكی گه‌وره‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقیان له میحوه‌ری زومار تێكشكاندووهو زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به چه‌كدارانی حه‌شد كه‌وتووه‌و تا ئێستا سێ تانک و پێنج هەمڤی و یەک باجەر و یەک فرۆکەی چاودێری تێكشكێنراوه".
سوپاسالاری پێشمه‌رگه له میحوه‌ری زوماره‌وه به كوردستان 24 راگه‌یاند: "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێكشكێنراون وچه‌ندین هه‌مڤی و تانك و باجهڕیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه سوتێنراوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هادی عامری ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له زومار و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری ره‌بیعه سه‌رپه‌رشتی هێرشی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن".
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تۆپبارانی پێشمەرگەیان لە ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلەی كردووە و دەستییان بە ھێرشكردن كردووە".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: "پێشمەرگە لە گوندەكانی بەردیە و حەمەد ئاغا زیانێكی زۆریان بە چەكدارانی حەشدی شەعبی گەیاندووە".
ئاشكرای كرد: "پێشمەرگە لە ھەردوو گوندی جرونیێ و عەین عوزێر پاشەكشەی بە چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە و پێشمەرگە دوو تانك و سێ هه‌مه‌ر و له مه‌حموودیه یه‌ك تانك و دوو هه‌مه‌ری حەشدی تێكشكاندووە".
له شه‌ڕه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیانێكی زۆریان له چه‌كدارانی داعش داوه‌و سێ هه‌مڤی و دوو تانك و باجهڕێكییان تێكشكاندووه و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی چاودێری حه‌شدی شه‌عبیشیان خستووه‌ته خواره‌وه.
پێشتر، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوبردووە و داواشی لە حكومەتی بەغدا كردووە، دەستپێشخەرییەكی ھەرێمی كوردستان قبوڵ بكات و دەست بكرێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی بێمەرج".
ھەروەھا ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە ئەم جوڵە سەربازییانە ھەل دەداتە ئێران بۆ زیاتر فراوانكردنی ھەژموونی خۆی و تێكدانی دۆخی سەقامگیری لە ھەرێمی كوردستان.