فەرەنسا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بە دەستپێشخەری حكومەتی ھەرێم قایل بێت
"بەھەنگاوێكی ئەرێنی دادەنرێت"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، بە دەستپێشخەری حكومەتی ھەرێم قایل بێت.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین بە دەستپێشخەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رازی بێت كە بەھەنگاوێكی ئەرێنی دادەنرێت بۆ دەست كردن بە گفتوگۆ و چارەسەری كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا.
ئەم داوای فەرەنسا ھاوكاتە لەگەڵ بەیاننامەی پۆڵ رایان، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە پشتگیری بۆ ھەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، دەبێ بەغدا دەستپێشخەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان قبووڵ بکات و شەڕ رابگرێت و گفتوگۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێبكات.
حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەستپێشخەری كردووە بە سڕكردنی ئاكامی ریفراندۆم بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان.