هێرشێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پردێ تێكشكێنرا

13 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران

K24 - هه‌ولێر:

هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ میحوه‌ری پردێ هێرشیانكرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه‌.

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری پردێ هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێرشه‌كه‌یان تیكشكینراوه‌و 13 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون".

هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاوكاتی تێكشكاندنی چه‌ند هێرشێكی دیكه‌یانه‌ له‌ میحوه‌ری زومار و ره‌بیعه‌، كه‌ به‌ "پاڵپشتی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی ئه‌نجامیاندا و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌".