به‌هۆی تۆپبارانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له رۆژئاوای كوردستان بوونه قوربانی
كه‌سێك شه‌هید بووه‌و 4 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە پارتی یه‌كێتی دیموكرات " پەیەدە" رایگه‌یاند: "به‌هۆی تۆپبارنی چه‌كدارانی حەشدی شەعبی بۆ دیوی سنووری رۆژئاوای كوردستان، هاووڵاتییەکی کورد شه‌هید بووه و چواری دیکەش برینداربوون".
به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌كه "به‌هۆی ئه‌و هێرش و شه‌ڕه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه سنوورییه‌دا درووستیان كردووه‌و تۆبارانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه له دیوی رۆژئاوای كوردستان كه‌سێك شه‌هید بووه‌و 4 كه‌سی دیكه بریندار بوون".