به‌رپرسی لقی شه‌نگالی پارتی شه‌هید بوو

له‌ میحوه‌ری زومار دژی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریی شه‌ڕی كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 26/10/2017، وەحید باکوزی بەرپرسی لقی 17 پارتی دیموکراتی کوردستان لەشنگال لە هێرشەکانی ئەمڕۆی حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاری سوپای پاسداران بۆ سەر میحوه‌ری رۆژئاوای دیجلە شەهید بوو. وەحید باکوزی بەر لە شەهیدبوونی بە چەند کاتژمێرێک له‌ لێدوانێكی بۆ کوردستان بیست و چوار رایگەیاند، کە ورەی پێشمەرگە بەرزە و هەموو هێرشەکانی حه‌شدی شه‌عبی تێکشکێنراون. كوردستان24 لێدوانێكی بڵاونه‌كراوه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌حید باكوزی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

ئەمڕۆ چەكدارانی حەشدی شەعبی لە چەند میحوەرێك ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاند و چەندین سەركردەی حەشدی شەعبی لە نێو كوژراو و برینداران ھەن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، پێشمەرگە لە ھەموو میحوەرەكان ھێرشی حەشدی شەعبی تێكشكاندووە و زیانی گەورەی بە چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی گەیاندووە و چەندین سەركردەی حەشد لەنێو كوژراو و برینداران ھەن".

ھەر بەپێی زانیارییەكان: "45 كوژراو و  75 برینداری حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی زوممار گواستراونەتەوە مووسڵ، ھەروەھا پێشمەرگە 12 ھەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربای حەشدی شەعبی تێكشكاندووە".