دادگای باڵای عێراق داوا ده‌كات پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ڵبگیرێت
دادگای باڵای عێراق ده‌ڵێت: بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای عێراق، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی هه‌ڵبگرێت.
وه‌ك له ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه‌ی هۆبه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی داوكاری گشتی له دادگای باڵای عێراقدا هاتووه، به‌ڵگه‌نامه و بڕوانامه‌ی خوێندنی ئارێز عه‌بدوڵڵا، "ساخته‌یه".
وێڕای ئه‌وه‌ی داوای كردووه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵبگیرێت، هاوكات به گوێره‌ی مادده‌كانی 389/298 له یاسایی سزادانی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی بۆ ده‌ركردووه.
نووسراوه‌كه واژۆوی سه‌رۆكی داواكاری گشتی له سه‌ره و له رێكه‌ی 25/10/2017 ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه.

