ترێنت فرانكس: نابێت ئه‌مه‌ریكا له هێرشی گرووپه ئێرانییه‌كان بۆ سه‌ر كورد ده‌سته‌وه‌ستان بێت
نابێت له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كورد بێده‌نگ بین
K24 - هه‌ولێر:
ترێنت فرانكس، كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا له پارتی كۆمارییه‌كان، رایگه‌یاند، كارێكی گونجاو نییه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاست هێرشی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران، بۆ سه‌ر كورد ده‌سته‌وه‌ستان بمێنێته‌وه.
ترێنت فرانكس، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، كورد به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات و نووسیویه‌تی:
"كارێكی ناماقوڵه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ئاستی ئه‌و هێرشانه ده‌سته‌وه‌ستان بمێنێته‌وه، كه له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران، ده‌كرێنه سه‌ر هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان".
میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، كه بۆ شه‌ڕكردنی له دژی داعش دراوه‌ته سوپای عێراق، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی كۆنگرێسمان و سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه و رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له ته‌واوی میحوه‌ره‌كانیش تێك‌شكاون.
له كاتی تێكشكاندنی میلیشیاكانی حه‌شدیش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دووه‌م تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی تێك‌شكاند، كه به به‌هێزترین تانك داده‌نرێت له جیهان و ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش داویه‌ته هێزه‌كانی عێراق و ئێستا له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان به‌كارده‌هێنرێت.
It is unconscionable for the United States to continue standing idly by while Iranian proxies in Iraq assault our Kurdish allies.
— Rep. Trent Franks (@RepTrentFranks) October 26, 2017