هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تانكێكی دیكه‌ی ئه‌برامزی ته‌قانده‌وه
حه‌شدی شه‌عبی به پاڵپشتی سوپای پاسداران و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له به‌ره‌نگارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا، وێڕای تێكشكاندنی سێ تانک و پێنج هەمڤی و باجه‌ڕێك، تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكیشی له میحوه‌ری زوممار – ره‌بیعه ته‌قانده‌وه، كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه به‌كاریده‌هێنن.
مه‌نسوور بارزانی، فه‌رمانده‌ی له‌شكری تایبه‌تی یه‌ك و گوڵان بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزییه‌وه پارێزگاری له نیشتمان ده‌كات و تانكێكی ئه‌برامزی حه‌شدیشیان ته‌قانده‌وه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشییانكرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانیش تێك‌شكان.
تا ئێستاش له ئه‌نجامی تێكشكاندنی هێرشه‌كانی حه‌شد، ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی حه‌شد كوژراون و له میحوه‌ری ره‌بیعه‌ش، به هه‌لیكۆپته‌ر كوژراو و بریندارانی حه‌شد گوازراونه‌ته‌وه.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی سنووربه‌زاندنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه و له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه: "کاتژمێر 12:00ـی نیوەرۆی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای پاسدارانی ئێران دایەوە و لە ئاکامدا 3 تانک و 5 هامڤی و 1 باجەری دوژمن تێکشکان".
له راگه‌یێنراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هیزەکانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئێرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو هامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە هێرش بۆ سەر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە و ئەمە پیشیلکردنی ئاشکرای دەستوری عیراقە کە بە بەکارهینانی هێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنور بەزاندنە سەربازیانەی عیراق دەکەین. کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەبوایە دوو هەفتە لەمەوبەر هەڵسوکەوتە خراپەکانی عێراقی ئیدانە کردبا، كه هەندێک لە ناوچە ئارامەکانی وڵاتیشی تێکداوە و زیاتر لە 150 هه‌زار کەس ئاوارە بوونە و مەترسی بۆ ئاسایش دروستکردووە".