ئارێز عه‌بدوڵڵا: سەرچاوەیەکی (ناسراو) هه‌وڵده‌دات كێشه بۆ من درووست بكات
ئارێز عه‌بدوڵڵا روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی "هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی" بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی بڕیارێكی دادگای باڵای عێراق بڵاوكرده‌وه، كه داوای له په‌رله‌مان كردووه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.
ئارێز عه‌بدوڵڵا له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كێیه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كی "ناسراو"، به تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو له دادگای "الرصافة" دۆسیه‌یه‌كیان بۆ كردوومه‌ته‌وه گوایه بڕواناماكهم ساخته‌یه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌بێ ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌ی ده‌رچوونی بڕواناماكهم بكۆڵێته‌وه داوای لێسەدنەوەی پارێزبەندی منی کردووە.
له ماوه‌ی رابردوودا، ئارێز عه‌بدوڵڵا له جێگه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری كرا.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ڕونکردنەوەیەک لە (ئارێز عەبدوڵڵا)وە
لە ھەڵومەرجی شێواو ھەڵپەرستان باشتر دەرفەتیان بۆ دەرەخسێ تا دەستی خۆیان بوەشێنن، بەڵام راستی ھەرچییەک بێ و ھەر چۆن بێ ھەر بەراستی دەمێنێتەوە.
لەماوەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی (ناسراو) تەنیا بۆ خزمەتکردنی ناحەزانی گەل و (ی.ن.ک) ھەوڵیدا کێشەیەک بۆ بەندە دروست بکاو پێی وابوو بەپیلانێک دەتوانێ ناو و ناوبانگی بەندە لەکەدار بکا. بەتومەتێکی ھەڵبەستراو لە رێگای ئەم و ئەو لە بەغدا دۆسیەیەکیان بۆ لە دادگای الرصافە (بەغدا) کردومەتەوە گوایە من بڕوانامەکەم ساختەیە!.. ئەوەی جێگای باسە لایەنی پەیوەندیدار بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەسەرچاوەی دەرچونی بڕوانامەکەوە بکا راستەوخۆ لە رێگای داواکاری گشتی داوای لێسنەدنەوەی پارێزبەندی منی کردووە. کێشەکە ھێشتا ماوەتەوە و من لەوبارەیەوە بێ باکم و لەبەردەم دادگاش ڕاستیەکە ڕوون دەبێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی سەرچاوەی تومەت ھەڵبەستنەکە نەتوانێ ئامانجەکەی بپێکێ بە پێویستم زانی ئەو ڕونکردنەوەیە بدەم. پەتی درۆش ھەمیشە کورتە.
لەگەڵ ئەوپەڕی رێزمدا...