كۆنگرێسمانێكی دیاری ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی توند له برێت مه‌كگورك ده‌گرێت
"پیاوه‌كانی ئۆباما ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ"
K24 - هه‌ولێر:
ترێنت فرانكس، كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا، كه دۆستێكی نزیكی كورده، ره‌خنه‌ی له توند له برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌گرێت.
ترێنت فرانكس، كه سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، له زنجیره تویتێكدا ده‌ڵێت: "پیاوه‌كانی ئۆباما، وه‌كو برێت مه‌كگورك، به شێوه‌یه‌كی چالاكانه ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ، له دژی ئێران".
برێت مه‌كگورك، كه نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، یه‌كێك بوو له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و پشتیوانیشی له راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك كرد به حه‌شدی شه‌عبی.
ترێنت فرانكس، كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به دۆستێكی نزیكی كورد داده‌نرێت و به‌رده‌وام پاڵپشتی كوردی كردووه و پێشتریش رایگه‌یاندووه، كه عێراق جگه له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی مه‌لاكانی ئێران، هیچ كارێكی دیكه‌ی نییه.
Obama-holdovers like Brett McGurk are actively undermining President Trump’s courageous stand against Iran.
— Rep. Trent Franks (@RepTrentFranks) October 26, 2017