ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پێکدادانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان نیگه‌رانه و داوای ئه‌نجامدانی گفتۆگۆی به په‌له ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نیگه‌رانی خۆی له پێكدادانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان نیشاندا و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رچی زووتره، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت.
چه‌ند رۆژێكه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانییان له‌نزیك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه و پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و رایگه‌یاند، كه حه‌شدی شه‌عبی، به پشتیوانی سوپای پاسداران، نیازی ئه‌نجامدانی هێرشیان هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی، به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، كه بۆ شه‌ڕكردنی له دژی داعش دراوه‌ته سوپای عێراق، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی كۆنگرێسمان و سیناتۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له ته‌واوی میحوه‌ره‌كانیش تێك‌شكاون.
له كاتی تێكشكاندنی میلیشیاكانی حه‌شدیش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دووه‌م تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی تێك‌شكاند، كه به به‌هێزترین تانك داده‌نرێت له جیهان و ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕكردن له دژی داعش داویه‌ته هێزه‌كانی عێراق و ئێستا له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردستان به‌كارده‌هێنرێت.