كۆنگرێسمانێك: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا لە دژی ئەو میلیشیایانەی دەستیان بە خوێنی ئێمه‌ سوورە پاڵپشتی كورد بكات

نیگه‌رانه‌ لە ھەڕەشە بەردەوامەكانی میلیشیا شیعەكان دژی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

رۆن دێسانتێس، كۆنگرێسمانی ئەمریكی نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا، نیگه‌رانی خۆی لە بەرامبەر ھەڕەشە بەردەوامەكانی میلیشیا شیعەكان لە دژی كوردستان دەربڕی.

لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا، كۆنگرێسمان رۆن، رایدەگەیه‌نێت ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌رده‌ستی كه‌وتوون، باس لە ھێرشێكی فراوانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ده‌كات، بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی سەركردەی سوپای قودسی سەر بەپاسداران بۆ سەر كوردستان.

رۆن داوا لە حوكمەت و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا دەكات كە ھەرچی زووە پاڵپشتی كورد بكه‌ن لە دژی ئەو میلیشیایانەی دەستیان بە خوێنی ئەمریكییەكان سوورە و لەبەرامبەر پاڵپشتی لە ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا بكەن، كە كوردە.