كۆنگرێسمانێك: پێویسته ئهمهریكا لە دژی ئەو میلیشیایانەی دەستیان بە خوێنی ئێمه سوورە پاڵپشتی كورد بكات
نیگهرانه لە ھەڕەشە بەردەوامەكانی میلیشیا شیعەكان دژی كوردستان
K24 - ههولێر:
رۆن دێسانتێس، كۆنگرێسمانی ئەمریكی نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا، نیگهرانی خۆی لە بەرامبەر ھەڕەشە بەردەوامەكانی میلیشیا شیعەكان لە دژی كوردستان دەربڕی.
لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا، كۆنگرێسمان رۆن، رایدەگەیهنێت ئهو راپۆرتانهی بهردهستی كهوتوون، باس لە ھێرشێكی فراوانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دهكات، بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی سەركردەی سوپای قودسی سەر بەپاسداران بۆ سەر كوردستان.
رۆن داوا لە حوكمەت و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا دەكات كە ھەرچی زووە پاڵپشتی كورد بكهن لە دژی ئەو میلیشیایانەی دەستیان بە خوێنی ئەمریكییەكان سوورە و لەبەرامبەر پاڵپشتی لە ھاوپەیمانەكانی ئەمریكا بكەن، كە كوردە.
The US should stand by the Kurds. Would be tragic if we allowed Kurds to be steamrolled by forces who have American blood on their hands.
— Ron DeSantis (@RepDeSantis) October 26, 2017
Statement on field reports that Iraqi military units & forces aligned with Iranian government preparing for attack against the Peshmerga → pic.twitter.com/UIEvKMQfpc
— Ron DeSantis (@RepDeSantis) October 26, 2017