وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی به تیرۆریست داده‌نێت
رۆڵی كورد له شه‌ڕی داعش له بیر ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی، تیرۆریسته و داواش ده‌كات، هه‌ولێر و به‌غدا به زووترین كات ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی نوێ و تۆماركردنی ناوی چه‌كداران، له‌لایه‌ن ئهبومههدیش موهه‌ندیسه‌وه، گوتی: "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تیرۆریسته".
هێزه‌ر ناوێرت سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پێكدادانه‌كانی ئه‌مدواییه رایگه‌یاند، پێیان باشه ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه دانیشن و گفتوگۆش بكه‌ن، ریكس تیله‌رسنیش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی كردبوو.
ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا دۆستی نزیك عێراق و كورده‌كانه و پێویسته گفتوگۆ بكه‌ن، پێشتریش شانبه‌شانی یه‌ك له‌گه‌ڵ دوژمنێكی هاوبه‌ش، كه داعشه، جه‌نگاون.
روونیشی كرده‌وه، هه‌رگیز رۆڵی كورد له شه‌ڕی داعش له بیر ناكه‌ن.