تيله‌رسن بۆ عه‌بادى: ئێوه عه‌ره‌بن نه‌ك فارس
له‌سه‌ر عێراق پێويسته به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوه‌ستێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيله‌رسن به سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى گوت: ئێوه عه‌ره‌بن نه‌ك فارس.
تيله‌رسن گوتيشى: له‌سه‌ر عێراق پێويسته به‌رامبه‌ر هه‌ژموونى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوه‌ستێته‌وه.
دوێنێ له جنێڤ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا وه‌ڵامى پرسيارى رۆژنامه‌نووسانى دايه‌وه.
تيله‌رسن گوتى: به عێراقييه‌كان ده‌ڵێين له‌سه‌رتان پێويسته بڕوا بوون و پشت به ستن به خۆتان په‌ره پێبده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مريكا داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران ناكات، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌غدا پێويسته پشت به خۆى ببه‌ستێت و په‌ره به تواناكانى خۆى بدات.
ئه‌وه‌شى گوت: عێراقييه‌كان عه‌ره‌بن. فارس نيين. جا گه‌ر شيعه بن يان سوننه. سعودييه‌كانيش خوازيارن په‌ره به په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ عێراق بده‌نه‌وه. چونكه ئه‌وان په‌يوه‌ندى خێڵه‌كى و برايانه‌ى دێرينيان له‌گه‌ڵيان هه‌يه.
سه‌باره‌ت به گرژييه‌كانى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تيله‌رسن، نيگه‌رانى له راده‌به‌ده‌رى وڵاته‌كه‌ى خسته‌ڕوو و گوتى: ئه‌مريكا دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتى: واشنتن هه‌ست به بێ هيوايى ده‌كات له‌وه‌ى ئه‌و دوو لايه‌نه نه‌گه‌نه چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كانيان.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا تيله‌رسن باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌مريكا تێگه‌يشتنى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى عێراق بۆ شارى كه‌ركووك هه‌يه.
داواشى له عه‌بادى كرد، ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى هه‌ولێر له باره‌ى گفتوگۆوه په‌سند بكات.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه بۆ پشتيوانيكردنى هه‌ولێر و به‌غدا به مه‌به‌ستى گه‌يشتن به عێراقێكى ئيتيحادى و ديموكراتى يه‌كگرتوو. داواشى له پێشمه‌رگه و سوپا كرد خۆيان به دوور بگرن له پێكدادان.