به هۆى قاسم سولهيمانييهوه نه‌وتى كه‌ركووك بێ ئه‌ندازياره
له ترسى ميليشياكانى حه‌شدى شيعى و قاسم سوله‌يمانى رايانكردووه و كاره‌كانيان به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
تيمه‌كانى كۆمپانياى نه‌وتى باكوور، رۆژى 17ى ئه‌م مانگه بۆ يه‌كه‌مجار له 2014ه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ كێڵگه‌كانى نه‌وتى كه‌ركووك، دواى ئه‌وه‌ى حه‌شدى شيعى و سوپاى عێراق په‌لامارى شارهكهياندا و پێشمه‌رگه ناچار بوو پاشه‌كشێ بكات.
ئه‌وان له‌سه‌ر زه‌وى جلوبه‌رگ و كڵاو و پێداويستى كارمه‌ندانى كێڵگه‌كانى نه‌وتيان بينيى و وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێك له كارمه‌نده‌كان به رۆيته‌رزيان راگه‌ياندووه، ئه‌وان له ترسى ميليشياكانى حه‌شدى شيعى و قاسم سوله‌يمانى رايانكردووه و كاره‌كانيان به‌جێهێشتووه.
رۆيته‌رز بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، زۆرينه‌ى ئه‌ندازيار و كرێكاره‌كانى كێڵگه نه‌وتييه‌كان له ترسى سوله‌يمانى رايانكردووه و كێڵگهكانيان چۆڵكردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له پيشه‌سازى نه‌وتى كورد، كه داوايكردووه ناوى نه‌هێنرێت، به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، هيچ كه‌سێك نايه‌وێت يارى به ژيانييه‌وه بكات و له ترسى سوله‌يمانى كارهكهيان به‌جێهێشتووه. چونكه هه‌موو چيرۆكه‌كان له باره‌ى ميليشياكانى شعيه و قاسم سولهيمانييهوه به خێرايى بڵاوده‌بنه‌وه.
ئه‌ندازياره عێراقييه‌كان زه‌نگى ئاگاداريان له درووستبوونى گرفت له سيستمى كاركردنيان پێگه‌يشتووه. ئه‌وه‌ش وايكرد، به خێرايى ئه‌مباره‌كان دابخه‌ن و ئێستاش ئه‌وان پێويستيان به وشه‌ى نهێنى و ئه‌زموون و شاره‌زايى هاوكاره كوردهكانيان هه‌يه. بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى ته‌واوه‌تى بكاته‌وه.
ره‌نگه ئه‌و ره‌وشه نوێيه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانيايانه نه‌بێت كه قه‌رزێكى زۆريان داوه‌ته هه‌رێم به نيازى ئه‌وه‌ى له ميانى فرۆشتنى نه‌وت وه‌رى بگرنه‌وه، وه‌ك كۆمپانيا جيهانيهكانى فيتۆڵ و جلينكۆر.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا هێزه عێراقييه‌كان له سه‌روويانه‌وه ميليشياكانى حه‌شدى شيعى و هاوپه‌يمانه‌كانيان له ناو هێزه‌كانى يه‌كێتى به هۆى خيانه‌تى به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتييه‌وه توانيان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر شارى كه‌ركووكدا و داگيرى بكه‌ن و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ناچار بكه‌ن پاشه‌كشێ بكه‌ن.
جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌يمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى له‌شكركێشييه‌كه‌ى حه‌شد و جه‌يش و دژه تيرۆرى سه‌ر به يه‌كێتى ده‌كرد بۆ سه‌ر كه‌ركووك.
ده‌وترێت قاسم سوله‌يمانى پێشتر هه‌ڕه‌شه و هۆشدارى دابووه سه‌ركردايه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌ندازيارێكى كۆمپانياى نه‌وتى باكوور رايگه‌ياندووه، هه‌ندێك كه‌رسته‌ى سه‌ره‌كى دامه‌زراوه‌كه په‌كيان كه‌وتووه و زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه لێيداوه و پيشانى داوه كه له‌كاركه‌وتن له چاره‌سه‌ركردنى نه‌وتى خاو هه‌يه و هه‌ر بۆيه به په‌له ئه‌مباره‌كان داخراوون.
شاره‌زايان ده‌ڵێن: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به شێوه‌يه‌كى سرووشتى پێويستى به هه‌ماهه‌نگى نێوان ئه‌ندازياره عێراقى و كورده‌كان هه‌يه و ره‌نگه ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش هه‌فته‌يه‌كى ديكه بخايه‌نێت.
ئه‌ندازياره عێراقييه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان پێويستان به شارهزايهتى ئه‌ندازيارانى كورد هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و سيستمه نوێيه به‌كاربهێنن كه له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى باى حه‌سه‌ن و هاڤانا دانراوه و كورد تێيدا كارى كردووه و لێى شاره‌زايه.
ئه‌ندازيارێكى عێراقى رايگه‌ياندووه، دامه‌زراوه‌ى نه‌وت و وزه له كه‌ركووك هاوشێوه‌ى سندوقێكى داخراوه و ته‌نيا تيمى پێشوو كه كوردن ده‌توانن كۆده‌كانى بكه‌نه‌وه و ژماره‌ى نهێنى كارپێكردنى ده‌زانن.
كۆمپانياى كارى ئهندازيارى رايگه‌ياندووه، ناردنه‌وه‌ى ئه‌ندازيارانى كورد پێويستى به ده‌سته‌به‌رى ئه‌منييه.
سه‌رچاوه: العربي