دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دانیشتنی سبه‌ی شه‌ممه، 28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2017ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و برگەی (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریاریدا بە دواخستنی دانیشـتنی ژمارە (4)ی ئاسایی كە بڕیار بوو رۆژی شەممە رێكەوتی 28/10/2017 ئەنجام بدرێت.
لەگەڵ رێزدا
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق