عه‌بادی بڕیارى راگرتنی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر ده‌ركرد
میلیشیاكانی حه‌شد له ته‌واوی هێرشه‌كانییان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه تێك‌شكاون
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا ماوه‌ی 24 كاتژمێر هه‌موو هێرش و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان له دژی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی شاری كه‌ركووك به میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كه به‌رده‌وامه له له‌شكركێشی و هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
تا ئێستاش له ته‌واوی هێرشه‌كانییاندا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێندراون، جگه له تێكشكاندنی چه‌ندین هه‌مه‌ر و باجه‌ڕی حه‌شد، دوو تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكیشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
زیانێكی زۆری گیانیش به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتووه، كه به پاڵپشتی ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و چه‌ندین سیناتۆر و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكیش، نیگه‌رانی خۆیان له‌و هێرشانه‌ی حه‌شد نیشانداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا سوپای عێراقی پڕچه‌ككردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه له دژی داعش به‌كاربهێنێت، نه‌ك هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه.