سعوودیە پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
بە وردی چاودێری بارودۆخی عێراق دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند حكوومه‌تی ریاز پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس بڵاویكردووه‌ته‌وه، سعودیە پێشوازی لە دەستپێشخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات بە رازیبوون بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور و دەشڵێت بە وردی چاودێری بارودۆخی عێراق دەکەن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، حكوومه‌تی ریاز پاڵپشتی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستوور دەکات، لەپێناو رێگە گرتن لە خوێن رشتن و پارێزگاریکردن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە.
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سێ خاڵی خسته‌ڕوو، كه بریتی بوون له راگرتنی دهستهجێی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتۆگان بوو.